ڕەزا سپاهوەند، لەمجلسی ڕژیم ئاماژەی بە قەیرانی کەمی ئاو کرد و ڕایگەیاند کە کەرتی کشتوکاڵ لەسەدا ٨٠ و کەرتی ناوخۆیی لەسەدا ١٠ی بەکارهێنانی ئاوی وڵات پێکدەهێنێت. ئاماژەی بەوەشکرد: زەوی بەتەواوی گەرمە و گۆڕانی کەشوهەوای توندی بەسەردا هاتووە. سپاهوەند وتیشی: ئەمڕۆ دەبێت ئەوە بزانین کە ئاوی کەمترمان لە پشت بەنداوەکانەوە هەیە و ناچارین وێستگەکانی کارەبای ئاوی دابخەین. وتیشی: بە سەرنجدان بەوەی کە لە ساڵی 1398ەوە بەرە بەرە وڵات چووەتە قۆناغی وشکەساڵییەوە، ئێستا لە ساڵی پێنجەمی وشکەساڵیداین و گەیشتوینەتە لوتکەی قەیرانەکان، پێشبینییەکانیش باس لەوە دەکەن کە ئەمساڵ بارانێکی درەنگ دەبارێت و پاییزێکی کەممان دەبێت.