ناوەندی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی ئورشلیم، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئاخوندی ”گرژیی نێوان دوو وڵات کەم نەکردۆتەوە“، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: “ئامادەکارییە سەربازییەکان بە نهێنی بەردەوامن و تەواوی ناوچەکە لەسەر بەرمیلێک بارووتە، کە ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا بتەقێتەوە”.ئەم ناوەندە کە بنکەکەی لە ئیسرائیلە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران هێشتا توانای تەقاندنی سەدان مووشەکی بالیستیکی هەیە بۆ ئامانجە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل، بەڵام کارێکی لەو شێوەیە مەترسی وەڵامدانەوەی چەقێنەر و وێرانکەری ئیسرائیلی لێدەکەوێتەوە. بەگوێرەی شرۆڤەکارانی ناوەندی ئاسایش و کاروباری دەرەوە کە بنکەکەی لە ئورشلیم، بەرپرسانی ئەمنی لە هەردوو وڵات باس لە دەستپێکردنی "قۆناغێکی نوێ" لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو قۆڵی دەکەن؛ قۆناغێک کە بە ڕێگریکردنی یەکتر و پلاندانان بۆ ئەگەری ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو تایبەتمەندە. ڕووبەڕووبوونەوەکە زۆر لە ژێر کاریگەری پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاندایە.