شەوی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی بەهرام میك، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی ئاوایی میك سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز و دانیشتووی ترخاناوای بانە، لە سنووری “ئەشتەرئاوا”ی سەر بە نەنووری شاری بانە بە سەختی بریندار بووە.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە حاڵێکدا تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە کە هیچ جۆر بارێکی پێنەبووە.