کۆچی دوای دڵسۆزێکی سازمانی خەبات لەناوچەی بانە
رۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ کۆچی خۆری محەممەد مستەفایی خەڵکی گوندی سیاومە لایەنگرو دڵسۆزی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو کاک محەممەد مستەفایی لەخانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی حماسەی ١٠ی خەزەڵوەر بوو کە بەشی زۆری خزم و کەسی کاک محەممەد لەهۆگران و لایەنگرانی سازمانی خەبت ی کوردستانی ئێرانن.
لەخەبات میدیاوە سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بەخانەوادەی کاک محەممەد مستەفایی خەڵکی سیاومەو دەوروبەری رادەگەیەنین.