هه‌ینی 

10 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عەلی‌خان زەمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا

عەلی‌خان زەمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا
خبات میدیا

عەلی‌خان زەمانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەلانتەری ۱۴ کوژرا. موحسین زەمانی، برای ناوبراو لەحاڵێکدا کە بە گوللەی ئەو هێزانە بریندار کرابوو لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە پەنای بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۸ی گەلاوێژ، عەلی‌خان زەمانی، تەمەن ۴۶ ساڵ و خەڵکی گوندی «حەوت کانی» سەر بە بەشی ناوەندیی ئیلام لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەلانتەری ۱۴ی ئیلام کوژرا. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی کەلانتەری ۱۴ی ئیلام بە مەبەستی گرتنی موحسین زەمانی بە چەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خانەوادەکەیان کە ناوبراو دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شوێنەکەی بەجێ ھێشتووە بەڵام براکەی، عەلی‌خان زەمانی له به‌شی سكی بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و کوژراوە.بەپیی سەرچاوەکان هەروەها بە وتەی کەسانێک کە لە شوێنی ڕووداوەکەدا ئامادە بوون ڕایگەیاندووە کە، ئەو کەسەی تەقەی لە عەلی‌خان زەمانی کردووە، ئیبراهیم باقری، سەرۆکی کەلانتەری ۱۴ی ئیلام بووە.هەندێک پاش کوشتنی عەلی‌خان زەمانی، پێکدادانێک لە نێوان خەڵکی گوندی حەوت کانی و هێزە حکومەتییەکان هاتووەتە ئاراوە. ئەو هێزانە دوای تەقەی ڕاستەوخۆ لە ناڕازییان، شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ هێشتووە.

1 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەلی‌خان زەمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا

عەلی‌خان زەمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن