ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، كۆمەڵێك لە ئازادیخوازان، وەك ڕەواڵی حەوتانەی خۆیان، لە ژێر بانگەوازی ئەنجومەنی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمان کۆبوونەوە.كۆبوونەوەكە کە هاوکات بوو لەگەڵ هەفتەی ٧٩ی هەڵمەتی "سێشەممەكانی نا بۆ لە سێدارەدان"، جارێکی دیکە پیداگریان لەوە کردەوە کە لەسێدارەدان کوشتنێكی بەئەنقەستی حكوومەتییە.هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ڕێز لە یادی سێ چالاکی ژینگەپارێزی گیرا کە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگری كێوی ئاویەردا لە شاری سنە گیانی خۆیان لە پێناو مانەوەی سروشتدا بەخت کرد.