حکومەتی تورکیە ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی پەناگە لە 81 پارێزگای وڵاتەكەیدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەر و مەترسیە جۆراوجۆرەكان، بەگوێرەی میدیاكانیش لە ژمارەیەك پارێزگای ئەو وڵاتە، کاری بیناسازی دەستیپێکردوە كە دیارترینیان ئەنکەرەی پایتەختە.کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیی بڵاویکردەوە، وەزارەتی ژینگە و پلاندانانی شارستانی و گۆڕانی کەشوهەوای حكومەتی توركیا، دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لە سەرانسەری تورکیادا.