چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات و چەمکی نیشتمان: پەیامێک بۆ نەوەکان

سازمانی خەبات و چەمکی نیشتمان: پەیامێک بۆ نەوەکان
سەرکەوت مورادی

سازمانی خەبات و چەمکی نیشتمان: پەیامێک بۆ نەوەکان

سەرکەوت مورادی

لە گەرمەی پێشوازی لە 5ی خەرمانان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات، جارێکی دیکە لەبیرەوەریماندا دەژیێتەوە کە چۆن ئەم سازمانە بووە قوتابخانەی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری. دوای نیوسەدە لەخەباتێکی بێوچان و پڕ لەقوربانیدان، سازمانی خەبات وەک یەکێک لەهێزە کاریگەر و بنچینەییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، چەمکی نیشتمانپەروەری کردە وانەیەکی زیندوو بۆ نەوەی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو.
لە ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی ڕێبەر و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرا. لەو کاتەوە، ئەم سازمانە خەباتێکی گەرم و پڕ لەورەی دژی داگیرکەرانی کوردستان دەستپێکرد، کە تێیدا بووە زانکۆیەکی پێشەنگ و مۆدێرن. ئەم زانکۆیە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی فێری ڕۆحی نیشتمانپەروەری و گەلدۆستی کرد، هێڵی سووری بۆ جیاوازییە ئایینی، زاراوەیی، و ناوچەییەکان کێشا و کۆمەڵگەی بەرەو یەکڕیزی، نیشتماندۆستی و ئاشتەوایی نەتەوەیی ڕێنوێنی کرد.
نیشتمان: ناوێک لە دڵدا، پەیامێک لە خوێندا
سازمانی خەبات فێری کردین کە خاک و نیشتمان تەنها جوغرافیا نییە، بەڵکو خۆشەویستییەکی قووڵ کە دەمانجوڵێنێت بۆ ئەوەی پێوەی وابەستە بین. هەرچەندە لێی دوور بین، بەڵام هەستێکی خۆڕسکمان بۆی هەیە کە بە تەمەن و خوێن باجی بۆ دەدەین لە پێناوی ڕزگارکردنی. فێرمان دەکات کە ئەرکمانە نەوەکانی داهاتوو فێری نیشتمانپەروەری و گەلدۆستی بکەین و لەمردن لەپێناو خاک و گەل و نیشتمان سڵ نەکەینەوەو خوێنی خۆمان ببێتە خەڵاتی ئازادی و ڕزگاری و پێکەوەژیانێکی پڕ لە ئارامی.
نیشتمان لەنووسیندا ڕەنگە وشەیەکی بچووک بێت، بەڵام لەناخی دڵدا پانتاییەکی بێسنوور داگیر دەکات. خۆشەویستی نیشتمان پەروەرێکی ڕاستەقینەیە، چونکە لەقووڵایی ڕۆحی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت بووەتە بەشێکی جیانەکراوە لەئامانجی سازمانی خەبات بۆ هەتاهەتایەو پێمان دەڵێت مرۆڤی ڕاستەقینە، بێ نیشتمان، هەموو کاتێک هەست بە نامۆیی و غەریبی دەکات.
سازمانی خەبات فێری کردووین کە نیشتمان ئەو پارچە خاکەیە کە بووەتە بەشێک لەڕیشەی ژیانمان و جیابوونەوە و دوورکەوتنەوە بە جەستە هیچ لە خۆشەویستی بۆ نیشتمانمان کەم ناکاتەوە، چونکە هیچ کات مرۆڤ ناتوانێت نیشتمانەکەی لەیاد بکات.
زیاتر لە ٤٥ ساڵە سازمانی خەبات فێرمان دەکات کە نیشتمان ئەو پارچە زەوییەیە کە مرۆڤەکان لەسەری دەژین و بە ماڵ و شەرەفی خۆیانی دەزانن. هەر بۆیە مرۆڤەکان لەپێناویدا ماڵ و گیانی خۆیان بەخت دەکەن تا لە دەستی دوژمن بیپارێزن و بە ئاسوودەیی و سەربەستی تێیدا بژین.
لە کۆتاییدا، لەم ساڵڕۆژە پیرۆزەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی سازمانە خۆشەویستەکەماندا، سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی ڕێبەری نەتەوەیی گەلەکەمان، مامۆستا سەید جەلال حوسەینی، دامەزرێنەری سازمانی خەبات. هەروەها سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ هەموو شەهیدە سەربەرزەکانمان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان. سڵاو لەهەموو کادر و پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کە هەمیشە چرا و ڕێنوێنی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی نیشتمانمانن.

7 مانگ و 4 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات و چەمکی نیشتمان: پەیامێک بۆ نەوەکان

سازمانی خەبات و چەمکی نیشتمان: پەیامێک بۆ نەوەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن