لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، هێزە سەرکوتگەرەكانی حکوومەت و بەكرێگیراوانی ئیتلاعات هێرشیان كردە سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی هوشەكی سەراوان، کە بووە هۆی پێکدادانێکی توند و چەند سەعاتیک لە نێوان ئەوان و چەکدارانی ناو ماڵەکە.سەرچاوە خۆجێییەکان بە "حال وەش"یان ڕاگەیاندووە، شەڕ و پێکدادانەکە لە دەوروبەری سەعات ٥ی بەیانی دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامە. دەنگی بەردەوامی تەقەی چەکی سووک و قورس لە ناوچەکەدا دەبیسترێت و دۆخەکە تەواو ئەمنیەتیی بووە.توندیی شەڕەکە ترس و نیگەرانییەکی بەرفراوانی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.لەم پێوەندییەدا جەیشولعەدل كوژرانی چەند یەكێك لە ئەندامەكانی ڕاگەیاند و میدیاكانی حكوومەتیش ئاماژەیان بەوە كردووە كە ١٣ كەس لەو چەكدارانە كوژراون و بەكرێگیراوێكی حكوومەتیش بە ناوی جەواد عەبدوڵڵاهی كوژراوە.