ستیڤ ویتکوف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لەم حەوتویەدا کۆبوونەوەی درێژخایەن لەسەر پرسەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ڕووسیا و غەززە بەڕێوەدەچێت.ناوبراو هیوای خواست کە ئەو دۆسیانەی کە باس کران، لەوانەش پرسی ڕژیمی ئێران، تا کۆتایی ئەمساڵ کۆتاییان پێ بێت و یەکلایی بکرێنەوە.