نرخی دۆلار لە تاران ڕێژەی مێژوویی 101 هەزار و 200 تمەنی تێپەڕاند. دابەزینی ئازادی بەهای ڕیاڵ و تێپەڕینی دۆلار لە لوتکەی ١٠٠ هەزار تمەنی، بازاڕە دارایی و ئابوورییەکانی ئێرانی خستۆتە ناو شۆک و سەرلێشێواوییەوە.ئەم ڕیكۆردە نوێیە، هێمایەکی ڕوونی ئیفلاسی تەواوەتی دیکتاتۆریی مەزهەبی و ناکارامەیی سپای ترۆریستی پاسداران و حکوومەتی گەندەڵی ڕژیمی ئاخوندیە. لە کاتێکدا بەرپرسانی ڕێژیم ئێستاش بە درۆ و سەرکوتی خەڵکەوە سەرگەرمن، هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و داڕمانی دارایی وڵات ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە.ئەم وەرچەرخانە مێژووییە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئابووریی ئێران چووەتە قۆناغێکی بێوێنەی داڕمان و ناسەقامگیرییەوە؛ قۆناغێک کە هیچ دروشمێکی خامنەیی و کارتێلەکانی سپای ترۆریستی پاسداران ناتوانێت ڕێگری لە داڕمانی كۆتایی بکات.