یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا خوازیاری ئامادەکاری خێرا بۆ خولی داهاتووی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژیمی ئاخوندی بوو و هۆشداریی دا: “ئەو ڕۆژە دێت و جیاواز دەبێت”. گالانت پیداگریی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل سەرەڕای سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە لە دژی ڕژیمی ئاخوندی، نابێت خۆی بە بێ ئامادەکاری بزانێت و دەشڵێت: “ڕەنگە کات بخایەنێت، بەڵام ڕژیمی ئێران بەشێک لە تواناکانی خۆی ئاوەدان بکاتەوە، لە ئێستادا کار لەسەر مووشەکی بالیستیکی دەکەن، دەبێت ئێمە ئامادە بین، خولی داهاتووش جیاواز دەبێت”.گالانت هۆشداری دا لەوەی ڕژیمی ئاخوندی هێشتا لە دوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییە و دەشڵێت: “ئەم ئامانجە سەرنجڕاکێشترین بژاردەیە بۆ ڕژیمی ئێران، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسیدارترین بژاردەیە، چونکە ئەوان بەرەوڕووی ئیسرائیل دەبنەوە”.