بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، سەرهەنگ ڕەحیم محەممەدی لە هێزەكانی سپای "ساروڵڵا"ی ڕژیم لە کرمان لە ناوچەی سنووری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژرا.لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "حال وەش" بڵاویکردووەتەوە کە "ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر بنکەی سپای تروریستی پاسداران لە ناوچەی سنووری کۆهك لە شاری سەراوان و لە ئەنجامدا لانیکەم کارمەندێکی ڕژیم كوژراوە".