دۆسیەی ئەتۆمیی ڕژیمی ئاخوندیی ئێران لە قۆناغێکی هەستیاردایە؛ تەنیا 30 ڕۆژ بۆ گەیشتن بە چارەیەکی دیپلۆماسی ماوە. چالاککردنی "میکانیزمی ماشە" لە لایەن سێ وڵاتی ئەورووپی (ئەڵمان، فەرەنسا و بەریتانیا) نەک تەنیا سێبەری گەڕانەوەی خودکارانەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەسەر ڕژیمی ئێران کێشاوە، بەڵکو دیپلۆماسیی ئەتۆمیشی خستووەتە سەر لێواری داڕمان. بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش کە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمیJCPOA) پەسەند کرا، بڕیار بوو میکانیزمی چاودێری و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دابین بکات، بەڵام ئێستا بووەتە ئامرازێک بۆ لەناوبردنی ڕێککەوتنەکە.