دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیە (کڕێملن) ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەورووپا بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین. ئاماژەشی داوە، ئەو هەوڵانەی ئەورووپا وای کردووە کە ڕوسیە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین بەردەوام بێت.وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیە باسی لەوەش کردووە، وڵاتەکەی هەموو ئامادەیەکی دیپلۆماتی و سیاسیی بۆ چارەکردنی ئەو پرسە پیشان داوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ دەستپێشخەرییەکمان لە کیێڤ نەبینیوە