دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەیڵی کۆڵەر کە دوێنێ هەینی کراوە رایگەیاند: کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیە و ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی دەکرێت، بەڵام لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان ئەو دوو سەرۆکە دڵنیا نیم. دەشڵێت، هەندێک جار پێویستە ڕێگەیان پێ بدەین شەڕ بکەن تاوەکوو ماندوو دەبن و خۆیان کۆتایی بە جەنگەکەیان بهێنن.