وێنە و ئەو ڕاپۆرتانەی بلاو بونەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێلیکۆپتەرەکان زۆرجار بە ئاسمانەوە بەسەر ئاسمانی کەرەجدا دەسوڕانەوە و مانۆڕیان کردوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری گۆهەردەشت. شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو هێلیکۆپتەرانە هەندێک جار زیاتر لە چارەک سەعات لە شوێنێکدا دەسوڕێنەوە و وا دەردەکەون کە وێنەگرتن یان چاودێری ناوچەیەکی دیاریکراو دەکەن. ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، هەمان ناوچە دوو شەو لەمەوبەر تەقەی بەرگری ئاسمانی بووە؛ ڕووداوێک کە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە نەدراوە.