ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە وتارێکدا نووسیویەتی، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامبوونی چالاکییە ناسەقامگیرەکانی ڕژیمی ئاخوندی، بەتایبەتی سەرسەختی ڕژیمی ئێران لە پەیوەندیدا لەگەڵ پڕۆگرامی ئەتۆمی، ئەگەری هەیە کە حکومەتی دۆناڵد ترامپ جارێکی تر بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران بخاتەوە سەر مێز.واشنتۆن پۆست ڕۆژی سێشەممە، 11ی خەرمانان، ئاماژەی بە بڕیاری ڕژیمی ئێران دا سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و نووسی: "ڕژیمی ئێران دیسانەوە گەڕاوەتەوە بۆ یارییە کۆنەکانی شاردنەوە، هەڕەشە و فێڵکردن. سەرسەختی و هاوکارینەکردنی حکومتی ئێران ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا جارێکی تر بێنە سەر خەت."لە درێژەی ئەم وتارەدا هاتووە، ترامپ بە وەستانەوە دژی "فشاری باڵی پڕ دەنگی گۆشەگیر" لەنێو لایەنگرانی خۆیدا، ڕژیمی ئێرانی کردە ئامانج و ئەگەر بگاتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم ڕێبازە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێویستە، دەتوانێت جارێکی تر هێرشی سەربازی ئەنجام بدات.