لەدوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ و نيو بەسەر شەڕی وڵاتەکەیان لەگەڵ روسيەدا، هێشتا ئۆکرانییەکان نەیانهێشتووە زەنگى ساڵی نوێی خوێندن لە خوێندنگەکانیان ببڕێت.خوێندنگەى مرياوەیە لە شارۆچکەی ئيرپن لە باکووری رۆژئاوای ئۆکراین، لێرەوە ساڵى نوێى خوێندن لە وڵاتەکە دەستیپێکرد.لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە تاوەکو ئێستا ئۆکرانييەکان هەوڵدەدەن پڕۆسەی خوێندن بەردەوامبێت، دواى لەناوچوونى خوێندنگەکانیش لەڕێگەى دروستکردنى کەمپ و لە ژێرزەمینەکاندا خوێندن بەردەوامبوو.