"ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەسەڵاتی قەزایی ڕژیم ، ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی مێهران بەهرامیان، یەکێک لە گیراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە شاری سمیرمی ئەسفەهان، جێبەجێ کراوە. پێشتر، کانوونی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندبوو کە خانەوادەی مێهران بەهرامیان بۆ دوایین دیداری خۆیان بانگهێشتی ئەسفەهان کرابوون.ئەو هاووڵاتییە دوای چەندین ساڵ زیندانیکردن و بەرگەگرتنی شکەنجەدان، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرابوو، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر دووبارە گیرایەوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.دادگای بەناوشۆڕشی پێداچوونەوەی شاری سمیرم لە مانگی ڕێبەندان ساڵی ١٤٠٢، بە سەرۆکایەتی دادوەر تۆوەکولی، سزای لەسێدارەدانی مێهران و فازل بەهرامیان، دوو برای گیراو لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١، پەسەند کردبوو. لەو گەڵاڵەدا، یونس بەهرامیان و داریوش ساعدی هەر یەکەیان سزای شازدە ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا و سزاکەیان لە دادگای پێداچوونەوەدا ڕاگەیندرا. هەروەها بەهارە شیری، دایکی داواکاری مافی عەلی عەباسی کە یەکێک بوو لە قوربانییانی ناڕەزایەتییەکان، سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا."