چیا ڕەزایی ڕاهێنەری وەرزشیی موی تای و یەکێک لە پاڵەوانانی ئەم وەرزشە لە ئاستی ئاسیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە سنە گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، چیا ڕەزایی وەرزشوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە گیرا.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چیا ڕەزایی لە دوای چوونەدەرەوە لە شوێنی ورزشەکەی لە شارەکی بێعسەتی سنە گیراوە.هەروەها هێزە ئەمنییەکان،ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.هیشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆی گیران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كراوە لە بەردەستدا نییە.