ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، ئامارێکی نوێی سەبارەت بە شەپۆلی لەسێدارەدانەکان لە ئێران بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە مانگی ئاگۆستی ئەمساڵدا لانیکەم ١٤٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم ٨٦٤ کەس لە سێدارە دراون.لەنێو ئەو ١٤٢ لەسێدارەدانەی لە مانگی ئاگۆستدا تۆمار کراون، ٤ ژن، ٥ کەسی ئەفغانستانی، ١١ بەلووچ، ٦ کورد و ٣ عەرەب دەبینرێت. تەنیا لەسێدارەدانی خەڵکی بەلووچ کەمتر لە ٨ لەسەدی ئەم ئامارە لەخۆ دەگرێت و ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فشار و سەرکوتکارییەکان لەسەر کەمینە نەتەوەییەکان لە ئێراندا.ئەم ئامارە بە بەراورد بە ١٠٥ لەسێدارەدان لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤ گەشەی ٣٥ لەسەدی نیشان دەدات.بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، تەنیا پێنج حاڵەت واتا کەمتر لە خوار لەسەدی لەسێدارەدانەکان لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥ لەلایەن میدیای فەرمیی ڕژیمی ئاخوندی ڕاگەیەندراوە. هەروەها ٧٦ کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون، کە ٥٤ لەسەدی سەرجەم لەسێدارەدانەکان دەگرێتەوە.ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران نیشان دەدات کە ژمارەی لەسێدارەدانەکان لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (لانیکەم ٨٦٤ ئێعدام) بە بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی ڕابردوو کە ٤٣٢ ئێعدام تۆمار کرابوو، بەرزبوونەوەی ١٠٠ لەسەدی نیشان دەدات