دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە هەڕەشەیکرد کە "وەزارەتی جەنگ"ـە تازە ناونراوەکەی لە دژی شیکاگۆ بەکاردەهێنێت.ترەمپ بڕیاری داوە هێزەکانی سەر بە حکومەتی فیدڕالی لە شارەکاندا بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی ، تاوانکاران و کۆچەرانی نایاسایی بگرن و رێگری لە تاوان بکەن. ئەم هەوڵەی ترەمپ بە دیاریکراوی بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان سەرۆکەکە و بەرپرسانی ئەو شارانەی لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەڕێوە دەبرێن.