لە ڕۆژئاوای کۆلۆمبیا کە بە ناوچەیەکی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت، زیاتر 70 سەربازی کۆلۆمبیایی لەلایەن چەکدارانەوە بە بارمتە گیراون.
سپای کۆلۆمبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، 72 سەربازیان لە پارێزگای کاوکا بە بارمتە گیراون، کە ناوچەیەکی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیە و لەلایەن گرووپێکی چەکدارییەوە کۆنترۆڵکراوە و پڕە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە. سەرچاوەیەکی سەربازیی وڵاتەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو سەربازانە لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە بە بارمتە گیراون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.