بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە 10 فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-35 رەوانەی پۆرتۆریکۆ بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکانی ئەمریکا و ڤەنزوێلا لە هەڵکشاندان، هۆکارەکەش بۆ ئامادەیی بەرفراوانی سەربازیی ئەمریکا دەگەڕێتەوە لە کەناراوەکانی کاراییب.
بەگوێرەی ئاژانسە فەڕەنسییەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پەیوەندی بە کەشتییە جەنگییەکانیانەوە دەکەن، کە لە باشووری کارایبی جێگیرکراون، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فشارەکانی لەسەر نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا زیاد کردووە و بە سەرپەرشتیکاری بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتباری دەکات.