شەوی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە نێو بنکەی دووهەمی هێزی دەریاییی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە شاری جاسکەوە بیسترا.بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان و گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان، ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوەکان، دووكەڵی زۆر لە ناو بنکەکەوە بەرزبووەتەوە و لە سەرتاسەری شارەکەدا دیار بووە.هیشتا، ڕژیمی ئێران، هێزی دەریایی، یان دەسەڵاتە خۆجێییەکان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە هۆی تەقینەوەکەو ڕادەی زیانەکان ڕانەگەیاندووە.