باکوور و ڕۆژهەڵاتی غەززە بەتەواوی خاپوور بووە، خەڵک بەردەوام کۆڵ و باریان بەپشتەوەیە لەم جێگە بۆ ئەو جێگە کۆچدەکەن، نازانن شوێنی داهاتوویان کوێیە.بەرپرسانی غەززەش دەڵێن: 20 هەزار خێزان تەنانەنەت خیوەتیشیان دەستناکەوێت بچنە ژێری، بەڵکو لەبەر هەتاو و لەسەر شەقامەکان دەژین. ئەوان خانووەکانیان بەجهێشتووە و هیچ هیوایەکیشیان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان نییە. گواستنەوەی زۆرەملێ، خێزانەکانی غەززەی لە ڕەگەوە هەڵکێشاوە، منداڵ و ئافرەت بە رێگەیەکدا دەڕۆن و کۆچدەکەن، کە لێوانلێوە لە دەنگی فیشەک، ئەو خانووانەی دەیان ساڵ هەوڵیان بۆ دروستکردنیدا بەجێیان هێشت، ئەو شوێنەشی کۆچی بۆ دەکەن هیچ ئارامی و پارێزراوی تێدانییە.