یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە 8ی سپتامبەر 2025، لە تۆڕی ئێکس هەڕەشەنامەیەکی توندی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ڕەشەبایەک غەززە دەگرێتەوە و حەشارگەی چەکدارانی حەماس دەهەژێنێت، ئەمە دوا هۆشدارییە، بۆ ڕزگارکردنی بارمتە و دیلەکان؛ بە چەکدارانی حەماس دەڵێت "چەکەکانتان دابنێن، ئەگینا خۆتان و غەززە لەناودەچن".