وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "حکومەتی ئۆسترالیا دوای دۆزینەوەکانی ڕێکخراوی ئاسایش و زانیاری سەبارەت بەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی هێرشی تاوانکارانەی دژی کۆمەڵگەی جوولەکەکانی ئۆسترالیا ڕێکخستووە، هەنگاوی توندی ناوە."لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئۆسترالیا هیچ هەوڵێک لەلایەن حکومەتە بیانییەکانەوە بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی لە ئۆسترالیا قبوڵ ناکات."ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە دێت کە بەقایی ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ٩ی ئۆسترالیا، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتیکردەوە کە باس لە چاودێریکردن و ئازاردانی ئێرانییە ناڕازییەکان لە ئۆسترالیا دەکەن و دەرکردنی ئەحمەد سادقی، باڵیۆزی ڕژیمی ئاخوندی، لە کانبێرا بە ئەنجامی "پلانی موساد" وەسف کرد.