ڕۆژی سێشەممە، ٩ی سپتامبەر ٢٠٢٥، چەند سەعاتیک دوای گەیشتنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی، بۆ قاهیرە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، و بەدر عەبدولعەتی، وەزیری دەرەوەی میسر، بەشداری کرد.ئەم دانیشتنە کە زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند، بووە هۆی کۆتاییهاتنی دەقی "ڕێکارە نوێیەکانی کارلێککردنی نێوان ڕژێمی ئێران و ئاژانس بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی پاراستن".ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئێران، کە لەگەڵ عێراقچی لە قاهیرە بوو، هەواڵی ئەم لێکتێگەیشتنەی ڕاگەیاند و وتی: "حکومتی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەسەر چۆنیەتی کارکردن لە دۆخی نوێدا... گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک". گرۆسییش لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئەم ڕێککەوتنەی ڕاگەیاند و نووسی: "ئەمڕۆ لە قاهیرە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێران، لەسەر میکانیزمە پراکتیکییەکانی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی پشکنین لە ئێران ڕێککەوتین. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لەسەر ڕێگەی دروست". هەروەها سپاسی هەوڵەکانی بەدر عەبدولعەتی کرد لە گەیشتن بەم ڕێککەوتنە. ئەم ڕێککەوتنە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دێت، کاتێک ڕژیمی ئێران مەرجگەلێکی وەک سنووردارکردنی ژمارەی پشکنەرەکان، نەتەوەکانیان و دەستگەیشتن بە سایتە زیانلێکەوتووەکان خستبووە ڕوو.ئەزموونی ڕابردوو نیشانی داوە کە ئەم جۆرە ڕێککەوتنانە جگە لە تاکتیکەکانی کاتکوشتنی ڕژێم بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی کاتی، هیچی تر نین. لە "بەرجام"ەوە تا "پرۆتۆکۆلی زیادە"، هەر جارێک ڕژیمی ئاخوندی بە سازشکردنی کاتی و بەڵێنی بێ بنەما، لە کۆتاییدا تەنها یەک ئامانجی بەدواوە بووە: کڕینی کات بۆ مانەوە.