علی بیتالهی، سەرۆکی بەشی هەڵسەنگاندنی مەترسی لە ناوەندی توێژینەوەی ڕێگاوبان، نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی شارسازی، ئاماژەی بە مەترسیی جدیی نیشتنەوەی زەوی لە شاری ئەسفەهان کرد و ڕایگەیاند کە شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون و ٤٠ قوتابخانە بەهۆی نیشتنەوەی زەوی بە تەواوی چۆڵکراون. ناوبراو وتیشی: "بێ گومان ئەمڕۆ ئەسفەهان لە ڕووی نیشتنەوەی زەوییەوە پڕمەترسیدارترین شاری ئێرانە".ئەو بەرپرسە حکومییە ڕایگەیاند: "چەندین شوێنەواری مێژوویی لە باکووری ئەسفەهان بە شێوەیەکی تەواو بەرچاو و هەستپێکراو درزیان گرتووە."