گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی سپتامبەر 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو کۆمیسیۆنە گوێ لە هەمووان دەگرێت، بەڵام پێویستی بە گوێگرتن لە کەسێکی دیکە هەیە، پێویستە ئەو کۆمیسیۆنە بەپەلە بچێتە ئیمرالی و لەگەڵ لایەنێکی سەرەکی پرۆسەکە کە بەڕێز ئۆجەلانە کۆببێتەوەو گوێ لە بۆچوون و پێشنیارەکانی بگرێت. هەروەها وتی: ئەمە تەنیا چاوەڕوانییەک نییە، بەڵکوو داواکاری گەلەکەمانە بۆ ئاشتی و پێویستی پرۆسەکەیە، سەرئەنجام ئەگەر ئێمە قسە لەسەر پرسێکی مێژوویی وەک پرسی کورد دەکەین، ئەگەر باس لە دروستکردنی کەشێکی نوێ دەکەین، ئەوە دەبێت هەنگاوی بوێرانە بنێین.