بە مەبەستی پاڵپشتیی دارایی سوریە دوای 14 ساڵ شەڕی بەردەوام لە وڵاتەکەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، 11ی سپتامبەر 2025، سعوودیە بڕیاریدا 1.65 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە سوریە ببەخشێت.بەپێی نرخی نەوتی ئێستا، ئەو بڕە نەوتەی سعوودیە کە بە سوریەی بەخشی بە 110 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت، بەپێی ماڵپەڕی گلۆبال فایەر پاوەر، ئەو بڕە نەوتە پێداویستی 12 ڕۆژی سوریە دابین دەکات.هەروەها ئاژانسی میدیایی سعوودیە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی پەرەپێدانی سعوودی یاداشتنامەیەکی لەو بارەیەوە لەگەڵ وەزیری وزەی سووریا، محەممەد بەشیر واژۆ کرد.