چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نەتەوەیەکگرتووەکان بێ ناوهێنانی ئیسرائیل هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان بێ ناوهێنانی ئیسرائیل هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات
خبات میدیا

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بێ ناوهێنانی ئیسرائیل، هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر سەرکۆنە کرد. ڕۆژی سێشەممە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر و سەرکردەکانی حەماسی کردە ئامانج، بەڵام حەماس ڕایگەیاند بەرپرسە باڵاکانی لەو هێرشە ڕزگاریان بووە. لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایش سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە بەبێ ئەوەی ناوی ئیسرائیل بهێنێت کە هێرشەکەی ئەنجامداوە. پیداگریی لە گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان کردووە و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ قەتەر دەربڕی.

6 مانگ و 19 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەتەوەیەکگرتووەکان بێ ناوهێنانی ئیسرائیل هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان بێ ناوهێنانی ئیسرائیل هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن