بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، شکستمان نەهێناوە، ئەو لێدوانەی ناتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە حەماس ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە هەوڵی کوشتنی سەرکردەکانیان شکستی هێناوە. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانی پێشوازیی لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئۆرشەلیم، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل سەرکەوتووبووە لە کوشتنی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.