بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، مووشەکێک لە نزیک گوندی زیربانداد سەر بە شارستانی لاشار لە باشووری سیستان و بەلووچستان کەوتە خوارەوە.بەپێی زانیارییەکانی حال وەش، ڕووداوەکە نزیکەی سەعات ٧:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی ڕوویداوە و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست كردووە. شایەتحاڵان باسیان لەوە كردووە، مووشەکەکە لە بەندەر عەباس و ڕۆژئاوای وڵات بەرەو بەلوچستان ئاراستە کراوە، هەرچەندە تا ئێستا بەرپرسان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە.بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکە لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی كەوتووە و هیچ زیانێکی مرۆیی یان زیانی دیكەی لێ نەكەوتووەتەوە..