ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێران هەبووە.بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیكی فەرەنسی، ئەو پەیوەندییە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە كراوە و مەبەستی سەرەکی، تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی میکانیزمی ماشە بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێرانە.