حوکمی ئێعدامی بابەک شەهبازی، زیندانیی سیاسیی بەتۆمەتباری لکیندراوبە "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل"، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ كرا.ئەم حوکمە پاش ڕەتکردنەوەی تانەدانی سێیەم لە دادگای باڵای ڕێژیم و لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر شکەنجەی توند و تۆمەتی بێ بنەما و پرۆسەیەکی تەواو نادادپەروەرانەدا جێبەجێ کرا.