ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ڕژیمی ئاخوندی داشکاندنی هەناردەکردنی نەوتی بۆ چین بۆ زیاتر لە شەش دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردووەتەوە؛ ئامارێک کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو هێندە زیادی کردووە.بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی نزیکەی ١٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک، ئەم داشکاندنە بە نزیکەی ٦٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر بەرمیلێک مەزەندە دەکرێت.بەگوێرەی شەش سەرچاوەی ئاگادار كە ڕۆیتەرز لە زمانی ئەوانەوە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، ڕژێمی ئاخوندی لە دۆخێكدا كە لە سەروبەندی چالاككردنی میكانیزمی ماشە و گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان دایە، بەمەبەستی هێشتنەوەی کڕیاران و بچووك نیشاندانی كاریگەریی سزاكان، نەوتی ئێرانی بە ئاشكرا هەراج كردووە.