بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین کۆببێتەوە، لە کاتێکدا ئارامگرتنی بەرامبەر رووسیا کەمبووەتەوە. کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت و چاوەڕواندەکرێت سەرۆکی ئەمریکا دیدگایەکی "تاریک" سەبارەت بە داهاتووی ئەو رێکخراوە جیهانییە بخاتەڕوو.ترەمپ بۆ یەکەم جار لەوەتەی گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات، وتارێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکێش دەکات.یەکسەر دوای دەستپێکردنی خوولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی، ترەمپ هەر زوو دەستیکرد بە کەمکردنەوەی رۆڵی ئەمریکا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا.