ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند کە دەیان کەس لە ئێران لەوانە چالاکوانی کورد وریشە مورادی، بە هۆی دادگاییکردنی نادادپەروەرانە و حوکمی دەركراو کە لە لایەن بێدادگاکانی ڕژیمەوە دەرکراون، مەترسیی جیددی لە سێدارەدانیان لەسەرە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤ پیداگریی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی دەبێ دەستبەجێ هەموو ئێعدامەکان ڕابگرن و کۆتایی بە ڕەوتی دەرکردنی حوکمی ئێعدام کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی مرۆڤە، بهێنن.