کارۆڵاین لڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، باجدەرانی ئەمەریکی لە دابینکردنی چەکی نوێ بۆ ئۆکراین قازانج دەکەن. ڕوونیکردەوە چیتر چەک بەخۆڕایی نادرێت بە ئۆکراین، بەڵکو ئێستا لەلایەن وڵاتانی ناتۆوە پارەی پێی دەدرێت. لڤێت بە کەناڵی فۆکس نیوزی ووت، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، بەردەوام دەبین لە فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئۆکراین و هاوپەیمانێتییەکەش دەتوانن چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو چەکانە هەڵبژێرن."