ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەوێت، سەرەتا دەبێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبهێنێت. وتیشی: دەوڵەتی فەلەستین بەڕاستی لەو ڕۆژەدا دروست دەبێت کە ئیسرائیل دان بەو وڵاتەدا بنێت. سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت: چونکە سەرۆکی ئەمەریکا تاکە کەسە بتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات. دەبێت فشارەکانی لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە زۆرتر بکات و چەکییان پێی نەدات.