ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیار كراوی چین و ڕووسیە بۆ دواخستنی چالاککردنی میکانیزمی ماشە “سناپباک” بۆ ماوەی شەش مانگ و پێشگرتن لە گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەر دەنگی پێنەدرا. بڕیارنامەکە پێویستیی بە نۆ دەنگی بەڵێ هەبوو بۆ تێپەڕاندنی، تەنیا چوار دەنگی بەڵێی هەبوو ئەوانیش (چین، ڕووسیە، پاکستان و جەزائیر) و نۆ دەنگی نەخێری هەبوو، لە كاتێكدا دوو ئەندامی دیکەش بێلایەن بوون. بەمەش ئەمرو ڕۆژی شەممە ٢٧ی سپتامبر سزاكان بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی دەگەڕێندرێنەوە.