بۆ یەکەمجار دوای نزیکەی 60 ساڵ، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریە لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتاری پێشکەشکرد و تیایدا داوایکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان و رێگری لە دابەشبوونی سوریە پشتیوانییان لێبکرێت. شەرع پابەندبوونی وڵاتەکەی بە رێککەوتنی 1974 لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند، هاوکات لە سوریەش خەڵک بەهۆی وتارەکەیەوە ئاهەنگیان گێڕا. شەرع ئاماژەی بەوەکرد، "سوریە دەگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دوای شەش دەیە لە دیکتاتۆرییەت کە ملیۆنێک کەسی کوشت و سەدان ملیۆن کەسی دیکەی شکەنجەدا."