ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرزترین پردی جیهان لە چین کرایەوە کە درێژییەکەی نزیکەی 2.9 کیلۆمەترە.پردی دۆڵی گەورەی هواجیانگ لە پارێزگەی گویژۆو لە باشووری رۆژئاوای چین، بەیانیی ئەمڕۆ سەعا 5:00 بەکاتی هەولێر بە فەرمی کرایەوە.پردەکە دوو هەزار و 890 مەتر درێژە. بەشی هەڵواسراوی پردەکە، واتە ئەو بەشەی کە لە ژێرەوە هیچ پایەیەکی نییە، هەزار و 420 مەترە. بەرزایی پردەکە دەگاتە 625 مەتر.لە سەرەتای ساڵی 2022 دەست بە دروستکردنی پردەکە کرا. درێژترین پردی جیهانیش هەر لە چینە، کە پردی دانیانگ – کونشانە و 164 کیلۆمەتر درێژە.هەروەها لە نێو بەرزترین پردەکانی جیهان، پلەی یەکەم تاوەکو شازدەیەم بە دەست چینەوەیە، کە لە ناوچە شاخاویە سەختەکانی وڵاتەکە دروستکراون.