مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای دەستپێکردنی گەڕانەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “گەڕانەوەی ئەو سزایانە پەیامێکی ڕوونی هەیە؛ جیهان لە بەرانبەر هەڕەشە و کردەوەی نیوچڵدا تەسلیم نابێت و ڕژیمی ئاخوندی دەبێت وڵامدەر بێت.”ڕوبیۆ بە پیداگریی لەسەر هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: دۆناڵد ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە دیپلۆماسی وەک بژاردەیەک دەمێنێتەوە و ڕێککەوتن، وەک باشترین دەرئەنجام بۆ گەلانی ئێران و جیهان دەمێنێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا که بۆ بەدیهێنانی ڕێکەوتنێکی وا، ڕژیمی ئێران دەبێت به نیازپاکی وتووێژی ڕاستەوخۆ قبوڵ بکات و خۆی له بەفیڕۆدانی کات یان خۆدزینەوه به دوور بگرێت.