لەگەڵ کۆتایی هاتنی وادەی دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، میکانیزمی ماشە بۆ گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە فەرمی چالاک کرا. فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا بە پشتبەستن بە بڕگەكانی بەرجام، ڕەوەندی چالاككردنی ئەو میكانیزمەیان چالاك كردبوو. ئێستا بە جێبەجێ كردنی ئەوە، ڕێژەیەکی بەرفراوان لە کەرتی ئابووری، سەربازی و دارایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کەوتۆتە ژێر گەمارۆكانەوە.
بە پێی ئەم گەمارۆیانە:
-هەرچەشنە هەناردەکردن و هاوردەکردنی چەک، لە چەکی سووکەوە تا سیستەمی مووشەکی و تەکنەلۆژی پەیوەندیدار، قەدەغە دەکرێت.
- چالاکییە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەوان لێکۆڵینەوە، پەرەپێدان، بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی بە تەواوی قەدەغە دەکرێت.
- سەروەت و سامانی دامودەزگا سەرەکییەکانی ڕژیمی ئێرام لە دەرەوەی وڵات دەبەسترێت و هەر جۆرە گواستنەوەی دارایی یان وەبەرهێنانێکی دەرەکی سنووردار دەکرێت.
- هەناردەکردنی نەوت و گاز و بەرهەمە پترۆشیمی جارێکی دیکە دەکرێنە ئامانج بۆ سزاکان، وەبەرهێنانی دەرەکیش لە کەرتی وزە قەدەغە دەکرێت.
- دەیان کەس و قەوارەی حکومەتی ئێران لە نێویاندا بەرپرسانی سپای ترۆریستی پاسداران، وەزارەتی بەرگری ڕژیمی ئاخوندی و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕژیم، دووبارە خرانەوە لیستی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.