یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کارا کردەوە
سەرۆکایەتی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە: "ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی سپتامبری 2025، یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی ئەوەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 پابەند نەبووە، سزاکان دژی ئەو حکومتە کارا کراون. دەشڵێت: سەرەڕای ئەوەش، بەڵام دەرگای دانوستان هێشتا کراوەیە". ئاماژەشی داوە، سزاکان، بڵۆککردنی سەرت و سامانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە بانکی ناوەندی و بانکەکانی دیکە دەگرێتەوە، هەروەها گەشتکردن لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە قەدەغەیە، هاوکات کڕین و گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێرانی و فرۆشتن یان دابینکردنی زێڕ و هەندێک کەرەستەی دەریایی دیکە قەدەغە کردووە.