سێشەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤ نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 750 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 112 هەزار و 100 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 112 هەزار و 100 تمەن بووە و نزمترین ئاستیشی 111 هەزار تمەن.لە ماوەی یەک حەوتویەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 7.02٪ بەرزبووەتەوە، هەروەها لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا بە رێژەی 8.62٪.بازرگانانی دراو لە ئێران پێیانووایە مانەوەی دۆلار لە سەرووی 110 هەزار تمەن رێگە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری خۆش دەکات و هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی ڕژیمی ئێران لە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن نەیتوانیوە نرخی تمەن بەرزبکاتەوە.کاراکردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر حکومتی ڕژیمی ئێران لە سەرەتای ئەم حەوتوە بە هۆی سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەن دادەنرێت.